لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق لۆمه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم له ئه‌ستۆی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌نێن.
له ڕاگه‌یاندنێکدا هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌ڵێن هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک ده‌گرنه به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له‌و هه‌نگاوه‌ی ئۆپزسیۆن.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت دواخستنی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌کان له هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانی هێز له هه‌رێمه‌که‌دا له‌پاش هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی مانگی نۆدا و ده‌شڵیت ئه‌گه‌ر پێشتر لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ترسێکی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان هه‌بووبێت ئه‌وا له پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ترسه‌که زیاتر بووه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵێت کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌زگایه‌که و ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆی ده‌چن جێبه‌جێیانده‌کات و ده‌شڵێت پێشتر کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند ده‌توانێت له کات و واده‌ی خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام ڕه‌وشه‌که‌ی کوردستان و که‌مکردنی کورسیه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی وه‌هایان کرد پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا نه‌بن، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه‌شه بانگه‌شه‌شی بۆ بکه‌ن و ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕن، به‌ڵام له ڕاستیدا له هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌ترسن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: