لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رچه‌ند ده‌یانه‌وێ رێگایه‌کی ئاشتیانه بگرنه به‌ر و له رێگای دیالۆگه‌وه کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران‌دا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامه‌کانی نه‌ک هه‌میشه نیگه‌تیڤانه بوه به‌ڵکۆ باشترین وه‌ڵامیان ده‌ستگیرکردنه‌کان و له سێداره‌کانی هاوڵاتیانی کورد بوه.
لێکۆڵه‌ر هێمن سه‌ێدی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" پێویسته له پێشدا به بیرتان بێنمه‌وه که ته‌نانه‌ت هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له ئه‌م دوو سێداره‌دانه، سێ لایه‌نی سیاسی کوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و په‌ژاک په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی و وت‌و وێژیان نارد بۆ کۆماری ئیسلامی و ئاماده‌گی خۆیان ده‌ربری، جیا له‌وه‌ی که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوواترین شه‌ڕ که کرا یه‌کێک له به‌نده‌کان که په‌ژاک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا ئاگر به‌سه‌که‌ی خۆێ ڕاگرت ئه‌وه بوو زیندانیان چیتر له سێداره نه‌درێن، ئه‌وه ده‌بینین وه‌ڵامه‌که‌ی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه بوه. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من پێم وایه تاکو ئێستا ئه‌وان توانیویانه ره‌وایی بابه‌تیانه‌ی خۆیان بسه‌ڵمێنن، له‌مه به‌ولاوه ئه‌گه‌ر بکه‌ونه ناو خه‌باتی چه‌کداریه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی، قورساییه‌که‌ی و سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی زۆرتر له سه‌ر شانی کۆماری ئیسلامی دایه. کاک هێمن ده‌شڵێت پارت و لایه‌نه‌کان ده‌توانن خه‌ڵکی ناو وڵات هان بده‌ن به شێوه‌یه‌کی هێمنانه بێزاریه‌کانیان ده‌رببڕن".