به هۆێ له سیداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و ره‌زا ئیسماعیلی و بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به‌و تاوانه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێک کراوه له ژێر ناونیشانی کوردستان له سێداره مه‌ده‌ن.
کاک ئاسۆ پیرۆتی ووته بێژی کامپێنه‌که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌ڵێت" به‌و بۆنه‌یه‌وه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی و چالاکانی مه‌ده‌نی ناوخۆێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کامپه‌ێنیکیان بۆ رۆژی 12 گه‌ڵارێزان وه‌ک رۆژی مانگرتنی گشتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دژی له سێداره‌دانی لاوانی کوردیان داناوه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌و رۆژه‌دا مانگرتنی گشتی له کوردستاندا رابگێندرێت به دژی له سێداره‌دانی لاوانی کورد. کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ره‌رای میلیتاریزه‌کردنی کورستان، له چه‌ند رۆژی رابوردوودا چالاکان له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان په‌ێوه‌ندیان به یه‌که‌وه گرتووه، نه‌ک ته‌نانه‌ت له ناوخۆ به‌ڵکۆ له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌ێوه‌ندیه‌کی زۆر کراوه بۆ هاوکاری کردن له رێگای پارته‌کانه‌وه و هه‌ر وه‌ها چالاکانی ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی پڕ شکۆه به‌رێوه بچێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بێت".