ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدا و هێرشێکی خۆکوژی له باکوری عێراق ده‌بنه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 50 که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی تری خه‌ڵک.
له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا که زۆربه‌یان له ناوچه شیعه نشینه‌کاندا بوون به‌لای که‌م 37 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌واوی ته‌قینه‌وه‌کان له ماوه‌ی نیو کاژمێردا یه‌ک به دوای یه‌ک له ناوچه جیاجیاکانی به‌غدا ڕوویانداوه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کان ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئیسلامیه شیعه و سوننه‌کانیش مێژوویه‌کی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کییان هه‌یه که بۆته مایه‌ی توندوتیژی.
له شاری موسڵ له باکوری عێراقیش ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک که ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی کردبووه ئامانج بۆته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 12 که‌س و وه‌ک کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بڕوا وه‌هایه خه‌ڵکی سیڤیڵیش له نێو کوژراوه‌کاندا بن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن به‌لانی که‌م 20 که‌س له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا بریندارن.
زانیاریه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن له‌وه‌تای مانگی چواری ڕابردووه‌وه زیاتر له 5000 که‌س له عێراق کوژراون، واته له‌و کاته‌وه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کانی شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی سوننه‌کان خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان تیادا ده‌کرد.
شیکه‌ره‌وه ئاگاهیان داوه سه‌باره‌ت به هه‌روادێ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه‌کان وه ده‌ڵێن مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاینزایی به‌دوای خۆیدا دێنێت له عێراقدا.