حکومه‌تی میسر ده‌ڵێت ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیه‌ی زیاتر له دوو مانگه زۆربه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه له پاش نائارامیـیه‌کانی دوای لابردنی محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ماوه‌که‌ی که‌م ده‌کرێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی میسر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له ڕۆژانی هه‌فته جگه له ڕۆژی هه‌ینی بۆ 4 کاژمێر که‌م ده‌کرێته‌وه، واته له کاژمێر 1 ی شه‌و ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا 5 ی به‌یانی. به‌ڵام ڕۆژانی هه‌ینی وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه که له 9 ی شه‌وه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا 7 ی به‌یانی.
جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کان له ڕۆژانی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێن و زۆر جار توندوتیژیـیان لێـده‌که‌وێته‌وه.