وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت شێخ سه‌باح خالید ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح و هاوتا تورکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵۆ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له کوه‌یت کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان بۆ سـازکرا و تیایدا هه‌ر یه‌که‌یان نیگه‌رانیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له باره‌ی شه‌ڕی ناو سوریا خسته ڕوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت گوتی" ئێسـتا ڕه‌وشه‌که له سوریا زۆر مه‌ترسیداره، وه ئه‌مه‌شه که له سه‌ره‌تاوه هۆشـداریمان له‌سه‌ر ده‌دا، چونکه زیانه‌کانی ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر له ناو سوریا ناوهسـتێتهوه، به‌ڵـکو هه‌موو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه."
گوتیشی سوریا وا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێـکی شـکسـتخواردوو ده‌ڕوات که تیایدا بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی بڵاوده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌کان و که‌سـانی ده‌ره‌وه‌ی یاسادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی ده‌رگای له به‌رده‌م په‌نابه‌رانی سوریا واڵایه، به‌ڵام مه‌خابه‌نی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ناودێریکرد به نه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی گونجاوی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ئه‌و ڕه‌وشه مرۆیـیه خراپه‌ی له سوریادا هه‌یه.