به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه ڕۆژی سێشه‌ممه گوتویه‌تی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ئه‌و وڵاته به ئه‌وروپایـیه‌کانی گوتووه ئیدی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه سنوورێـک بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داده‌نێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی واشنتن له به‌رامبه‌ر سوریا و ئێران‌دا.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت شـازاده به‌نده‌ر بن سوڵتان سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتی سعودیـیه به دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی گوتووه واشنتن شـکستی هێناوه له‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سوریا و ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا بکات و هه‌روه‌ها له ئێران نزیک ده‌بێته‌وه، وه پـشتیوانی له پـشـتگیریکردنی سعودیـیه بۆ به‌حره‌ین نه‌کردووه کاتێـک له سـاڵی 2011 خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به‌حره‌ینی گرته‌وه.
به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا شـای سعودیـیه عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شـازاده به‌نده‌ر بن سوڵتاندایه یان نا.
به‌پـێی ڕۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌که ئاماده نه‌بووه ورده‌کاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و وتووێژانه‌ی به‌نده‌ر له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی بدات که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سـازکرابوون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م گۆڕانه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی سعودیـیه و ئه‌مه‌ریکادا ڕووبدات، ئه‌وا کارگه‌ریـیه‌کی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سه‌وداکانی کڕین و فرۆشتنی چه‌ک و نه‌وت ده‌بێت.