Accessibility links

دکتۆر گۆران عەبدوڵا:سیستیمی تەندرووستی ئێمە، دەسەڵاتی سیاسی و بەرێوەبەرایەتی ئێمە نەێتوانیوە سوود لە تاواناکان وەربگرێت.


Dr.Goran Abdulla
Dr.Goran Abdulla
بێگومان کەم وەزارەت هەیە نەک هەر لە هەرێمی کوردستان بەڵکۆ لە سەرانسەری جیهان بێ کەم و کۆرێ بێت. وەزارەتی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان بە گەواهی چەندین لە پزشکان یەکێک لەو وەزارەتانەیە کە خاوەنی جۆرەها گیر و گرفتە.
دکتۆر گۆران عەبدوڵا خوێندکاری دکتۆراە لە بەشی رێبازی تەندرووستی نێونەتەوەیی لە وتو وێژێکی ڕاستە و خۆدا لەگەڵ تەلە/ رادیۆێ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بە هۆێ پێشەکەیانەوە کە هەمیشە لە سەنگەردا بوە بەرامبەر بە کەم و کۆریەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئاماژە بە چەندین لەو کەم و کۆریانە دەکات کە لە سیستم وکاروبارەکانی وەزارەتەکەدا بەدی دەکرێن. ئەو دەڵێت" لە راستیدا کەمو کۆریەکان ئەوەندە بەدن هەر وەکو ئێوە دەڵێن بە داخەوە پێویستی بە سەنگەر گرتن هەبوە، یەکێک لە کەم و کۆریە هەرە گەورەکانی سیستمی تەندرووستی ئێمە ئەوەیە کە پارەیەکی زۆر کەم لە بودجەی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت بۆ تەندرووستی، کە بە داخەوە ئەمەش ئەوگرنگی پێ نەدانەیە لە لایەن سیاسەتمەدارەکانی ئێمەوە بە سیستمێکی گەورە وەکو سیستمی تەندرووستی، دکتۆر گۆران هەر وەها دەڵی کێشەی دوەم لەبەر ئەوەی بودجەیەکی کەم بۆ تەندرووستی تەرخان دەکرێت داهاتی پزشکان و داهاتی کارمەندان کەمە لەبەر ئەوەیە پەناە دەبەنە بەر کەرتی تاێبەت بۆ ئەوەی داهاتەکەیان گەورە کەنەوە کە لە سەرئەنجامدا بەشێکی کەم لە هێزەکەیان لە کەرتی گشتیدا بە کار دێنن. دکتۆر گۆران سەبارەت بە سیستمی کوالیتی کونترۆڵ دەڵێت بە داخەوە ئەو سیستمە شکەستێکی گەورەی خواردووە کە لە نەبوو نزدیک ئەبێتەوە چونکە ئەبینیت ئەو کارەساتانەی لە ماوەی رابوردوودا لە کوردستان رووی دا بەڵگەن بۆ سەر شکەستی ئەم سیستمە ئەگەر هەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:43 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG