بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌ی پێشووتر باشتر بێت، ده‌بێت که‌ڵک له باشی و نه باشیه‌کانی کابینه‌کانی پێشووتر وه‌ربگرێت.
دکتۆرکامه‌ران به‌رواری مامۆستاێ زانکۆی دهۆک له ڤه‌په‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیوێ ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه به چه‌ندین خاڵی نیگه‌تیڤانه‌ی کابینه‌کانی پێشوو ده‌کات و ده‌ڵێت" هه‌ر له ساڵی 92 وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی هاته دابه‌شکردن له‌سه‌ر دوو پارتی سیاسی 50/%50 و هه‌ر له ديستپێکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵات و سه‌روه‌ریا کورد و کوردستان بوه شتێکی لاوه‌کی، له لایه‌کی تره‌وه هه‌موو پارته سیاسیه بچووکه‌کان و ئه‌وانه‌ی تازه درووست بوونه له پرۆسه‌ی سیاسی دوور خراونه‌ته‌وه، دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها باس له شه‌ڕی ململانی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌کات و گه‌یشتنه ئاستی ده‌ستکردن به شه‌ڕی چه‌کداری. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت ئه‌وه شتێکی بناغه‌ییه پارته ڕامیاریه‌کان و ئه‌وانه‌ش له ده‌سه‌ڵاتدان ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه که ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌رانی گه‌ل هه‌ڵبژێردراوون و ده‌بێت خزمه‌تی گه‌ل و وڵات و کوردستان بکه‌ن و نابێت سازمانه‌کانی حکومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی که‌س وحیزب و خانه‌واده‌دا بن، به‌ڵکۆ به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تدا بێت".