هێشتا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق قایل نه‌بووه به لادانی سفره‌کانی دراوی عێراقی هه‌رچه‌نده بانکی نێوه‌ندی وڵاته‌که جه‌خت له گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌کاته‌وه.
جێگری وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده زیاتر له چوار ساڵه مشت و مڕ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ک کێشه سه‌یری نه‌کردووه و ده‌شڵێت دیناری عێراقی هیچ کێشه‌یه‌کی نییه چونکه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراقدا هه‌ر زۆر که‌مه گه‌ر بهرواردیش بکرێت له‌گه‌ڵ زۆرێک له وڵاتانی جیهاندا.
دکتۆر فازیل نه‌بی ده‌شڵێت بانکی ناوه‌ندی عێراق یه‌ک گرفتی هه‌بووه که بریتیه له زۆری بڕی دیناری عێراقی له بازاڕدا و ده‌شیه‌وێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له بازاڕدایه که‌می بکاته‌وه به لادانی سفره‌کان گوایه ده‌یه‌وێت کۆنترۆڵی هه‌ڵاوسان بکات له بازاڕدا به‌ڵام وه‌ک دکتۆر نه‌بی ده‌ڵێت هه‌ڵاوسان له ژێر کۆنترۆڵدایه و ئه‌مه‌ش ڕوانینی وه‌زاره‌تی دارارایی عێراقه‌و و تا ئێستاش ده‌وڵه‌ت ئه‌م ڕوانینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به‌لاوه په‌سه‌نده.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فایل نه‌بی جێگری وه‌زیری دارایی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: