سه‌رۆک براک ئۆباما له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا له کۆشکی سپی پێشوازی له سه‌ره‌ک وزیری عێراق ده‌کات.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕێبه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و عێراق له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت له‌م سه‌ردانه‌یدا نوری ئه‌لمالیکی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان ده‌دات تا جارێکی تریش پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ده‌ست بێنێت.
دکتۆر سیروان ده‌شڵێت مالیکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له هیچ یه‌کێک له‌و دۆسێیانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی خۆیدان وه‌ک دۆسێی ئاسایشی و هه‌روه‌هاش نیگه‌رانی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئایندهی پێگه‌ی خۆی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی نازانێت ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕوخا ئه‌م خۆی چیی به‌سه‌ردێت.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سیروان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستاشدا له‌شکری عێراق پێویستی به کۆمه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به ئه‌زموونی زۆر وڵاتی تریش هه‌یه له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: