له رۆژانی 10 – 13 ئوکتۆبر سیه‌مین کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کورد له ستۆکهۆڵم به‌رێوه چوو. کۆنگره‌که پێکهاتوه له کۆمه‌ڵێک له پسپۆرانی کورد له بواره جیاجیاکاندا له هه‌نده‌ران وه یاخود له تاراوگه.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانکۆی لینگشۆپینگ له سوئید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" کورد "دیاسپۆرایه‌کی" گه‌وره‌ی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌وه‌ی که پێ ده‌ووترێت تاراوگه‌ی کوردی که له ساڵانی ڕابوردوودا هه‌م له بواری چه‌ندیه‌تی و هه‌م له بواری چۆنیه‌تی دا له باری گه‌شه‌کردندا بوه. دکتۆر خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کۆنگره ی زانستی جیهانی کورد ئه‌وه بوه ببێته پردێک له نێوان وڵاتی کوردی و دیاسپۆرا ی کورد وه په‌ێوه‌ندی ئه‌و دوو لایه‌نه له ڕاستیدا درووست بکا. دکتۆر خالید ده‌شڵێت ئێمه وه‌کو که‌سانی به‌رێوه‌به‌ری کۆنگره نه‌مانتوانیوه ستراتیژیه‌تێکی روونمان هه‌بێ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه ویستومانه ته‌نیا وته‌نیا چالاکیه‌کی زانستی و پسپۆریمان هه‌بێ، ئایا چالاکی سیاسیمان هه‌بێ، ئایا ته‌نانه‌ت کێشه‌ی کاری لۆبی بکه‌ێن یا جۆرێکی دیکه کاری دیپلۆماسی یان ته‌نانه‌ت پرۆپاگه‌نده‌ی سیاسیش ببێته به‌شێک له چالاکیه‌کانی ئێمه".