جارێکی تریش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی داخستنی سنور له‌گه‌ڵ ناوچه کورد نشینه‌کانی سوریادا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه نیگه‌رانی کورده‌کانی سوریای به دوای خۆیدا هێناوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکرات ( په‌یه‌ده) له ئه‌وروپا داخستنه‌وه‌ی سنور پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت هه‌ندێک له ڕێکخراوه سیڤیڵیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ئاگاداریان کردونه‌ته‌وه که 95 تۆن که‌ره‌سته و کۆمه‌کی مرۆڤانه ئاماده‌ن به‌ڵام ڕێگه نادرێت له سنوره‌وه بگاته ناوچه کورد نشینه‌کانی سوریاوه و وه‌ک زوهات کوبانی ده‌ڵێت "گرتنی سنور له ئێستادا که هێرش ده‌کرێته سه‌ر کورد له سوریادا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پشتیوانیه‌کی ناڕاسته‌وخۆیه له‌و هێرشانه".
زوهات کوبانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بڕیاری ئاگربه‌ستی تاک لایه‌نه‌ی دا به‌ڵام تێرۆریستانی جه‌بهه‌تولنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام هه‌ر له‌م جه‌ژنه‌دا هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه بۆسه‌ر کوردی سوریا له ناوچه‌کانی عه‌فرین و چل ئاغا.
به‌ڕێز کوبانی ده‌ڵێت تێرۆریستان شکستیان هێناوه له هێرشه‌کانیاندا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر تانکێک و ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدا بگرن و ده‌شڵێت به‌پێی دواترین زانیاری که پێی گه‌یشتووه 19 تێرۆریست و ئه‌میرێکی ئه‌و ڕێکخراوه تێرۆریستیانه‌ش به دیل گیراون.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا باسی له زیانه گیانیه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) نه‌کرد.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ زوهات کوبانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: