سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه به‌وه ده‌کات یه‌کێتی نایه‌وێت په‌شداری له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا بکات ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌شدار نه‌بن.
عادل موراد ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌وا پێویسته هه‌موار بکرێته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز موراد هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانیدا ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌یه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ پارتیدا به‌بێ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن.
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئاڕاسته‌یه هه‌بێت.
ئێستا یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان چ بژاره‌یه‌کی هه‌یه؟
عه‌زیز ڕه‌ئوف نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت له هه‌شت ساڵی ڕابردوودا یه‌کێتی نیشتیمانی به‌شدارییه‌کی کارای نه‌بووه له حکومه‌تدا و ئێستاش ئاماژه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن له‌به‌ر چه‌ند هۆکاریک یه‌کێتی به‌شدار ده‌بێته‌وه له حکومه‌تدا و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه‌ی پێشوو به‌شدار بووه‌وه ئه‌وا وه‌ک بڕیاری خۆکوشتنێکی سیاسیانه‌یه.
عه‌زیز ڕه‌ئوف ده‌شڵێت پێی باشه یه‌کێتی ئه‌مجاره به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌کات و باری ئابوری یه‌کێتیش پاڵپشتیه‌تی و وه‌ک ده‌ڵێت با بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌زمونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ببینێت و بزانرێت چ مۆدێلێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پێشکه‌ش ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌زیز ڕه‌ئوف کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: