Accessibility links

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی : نه‌ خۆم و نه‌ په‌رله‌مانتارانی تریش نه‌مانزانیوه‌ 70 ملیاری بودجه‌ی په‌رله‌مان بۆ کوێ ڕۆیشتووه‌


دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
پاش ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی له‌ ڕیزبه‌ندی هێزه‌کاندا له‌ هه‌رێمی کوردوستانی عێراقدا هاته‌ ئاراوه‌ سه‌رنجه‌کان زۆرتر به‌ره‌و خولی داهاتووی په‌رله‌مان ڕۆیشتووه‌ له‌ ڕوانگه‌ی توانایی و چالاکی په‌رله‌مانی نوێوه‌.

زۆرێک له‌ چاودێران و په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو و خوله‌کانی پێشتریش ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌کرد که‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق په‌رله‌مانێکی ئاکتیڤ نییه‌ و نه‌یتوانیوه‌ کار و ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌پێی پێویست ڕابپه‌ڕێنێت.

دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، مامۆستای زانکۆی ڕاپه‌ڕین هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت له‌ ساڵی 1992 ه‌وه‌ تا ئێستا خواست و ڕه‌فتار و دیپلۆماسیه‌تی هێزه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌وه‌ به‌ده‌ره‌ تا په‌رله‌مان بکاته‌ په‌رله‌مانێکی کارا، په‌رله‌مانێک جێی باوه‌ڕ و متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت و بتوانێت ئه‌و هێڵانه‌ تێبپه‌ڕێنیت که‌ هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان بۆی داده‌نێن.

دکتۆر جه‌عفه‌ر که‌ له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ئه‌ندام بووه‌ له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دواتر ده‌ستی له‌ پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه‌ ده‌شڵێت دۆسێی گۆڕانکاری کردن له‌ هه‌ڕێمی کوردستانی عێراقدا په‌یوه‌سته‌ به‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێوه‌ و ده‌شڵێت به‌ڵام خواسته‌کان هه‌مان خواسته‌کانی پێشوون و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بۆ کاری په‌رله‌مانی هێنده‌ له‌ یه‌ک جیاواز نین هه‌ربۆیه‌ وه‌ک دکتۆر جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت زۆر هیوام به‌وه‌ نییه‌ له‌م خوله نوێیه‌شدا په‌رله‌مان بتوانێت خۆی له‌ کاریگه‌ریه‌کانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان دوور بخاته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG