زۆرێک له چاودێرانی کورد له‌و بڕوایه‌دان پێشنیازه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی نه‌بوونه‌ته مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له تورکیادا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت کورد له تورکیادا چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییان ده‌کرد ، به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان له پێشنیازه‌کانیدا لایه‌کی له کورد نه‌کرده‌وه و ته‌نانه‌ت باسیشی له‌وه نه‌کرد که کێشه‌یه‌ک له تورکیادا هه‌یه پێویستی به چاره‌سه‌رکردنه و ئه‌مه‌ش ترسی لای کوردی تورکیا دروستکرد.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌شڵێت ئه‌و پشتیوانیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌و پاکێجه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه بۆی له‌و ڕوانگانه‌وه‌ی باسکردن له دیموکراسی و هه‌ندێک گۆڕانکاری له تورکیادا ده‌شێت دۆزی کوردیش قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که‌ش فاکته‌رێکی تره.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: