جارێکی تریش سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر سوریا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی داکۆکی له ڕژێمی سوریا ناکات به‌ڵکو به‌غدا ناخوازێت ئه‌لقاعیده ببێته فه‌رمانڕه‌وای سوریا.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به‌غدا و دیمه‌شق له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه‌یه، یه‌که‌میان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌ناو به‌ره‌یه‌کدا هه‌یه و دووه‌میشیان له ڕه‌هه‌ندی ئه‌و مه‌ترسیه هاوبهشانهوهیه که به‌رامبه‌ر ڕێکخراوه سوننیه تێرۆریستیه‌کان هه‌یانه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر عێراقه‌وه و ده‌شڵێت عێراق له‌گه‌ڵ داواکانی گه‌لی سوریادایه بۆ دیموکراسی و سۆزێکی بۆ گه‌لی سوریا دروستکرد، به‌ڵام پاش چونه ناوه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و تێرۆریستانی تریش ئه‌و سۆزه به هه‌مان ئه‌ندازه نه‌ماوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: