له‌گه‌ڵ کۆتایی‌هاتنی کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی وڵاتانی ئاسیا- پاسفیک ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نده‌نوسیا، ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه به‌ڵێنیان دا په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کانی نێوانیان پـته‌وتربکه‌ن.
له به‌یانـنامه‌ی کۆتایی ئاپـیکدا هاتووه، په‌یوه‌ندی باشـتر ڕه‌نگه یارمه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه بدات که ده‌درێن بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئابوری جیهانی که له ئێسـتادا ڕووی له لاوازی کردووه.
سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسیا سووسیلیۆ بامبانگ یوودهۆیۆنۆ گوتی ئه‌م کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌ی له دورگه‌ی بالی وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وتووبووه و تیایدا ڕابه‌رانی ئاپـیک وابه‌سـته‌یی خۆیان دووپات کردووه‌ته‌وه به گه‌شه‌دانێـکی ئابوری گشـتگیر که به‌هێز و هاوسه‌نگ و بنیاتنه‌ربێت.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌م کۆمه‌ڵه 21 ئه‌ندامه، به‌ڵێن دراوه پارێزگاری له خۆراک و ئاو و وزه‌ی هه‌رێمه‌که بکرێت له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ریانه به‌هۆی گۆڕینی سه‌قاوه.
وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرا له میانه‌ی کۆنگره‌که‌دا پـێشـکه‌وتنێـک له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵی بازرگانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستبێت، ئه‌وه‌ی به هاریکاری سه‌رانسه‌ری پاسفیک ده‌ناسرێت و ئه‌مه‌ریکا خوازیاره هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی 11 وڵاتی ئه‌ندامی ئاپـیک کۆبووه‌وه، ئه‌وانه‌ی له کۆمه‌ڵی هاریکی سه‌رانسه‌ری پاسفیک به‌شـدارن. هێشـتا هیچ پـێشـکه‌وتنێـک له باره‌ی ئه‌و وتووێژانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌ڕێز کێری له بری سه‌رۆک ئۆباما به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌کاندا کرد. سه‌رۆک ئۆباما ناچاربوو له واشنتن بمێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیه‌ی له کۆنگرس هاتووه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر بوجه که‌وا بووه‌ته مایه‌ی داخسـتنی به‌شـێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی.