وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای پێشنیازی نوێ له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران بکرێت.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داوا ده‌کات ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ئه‌مریکا،به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا،ڕوسیا، چین) هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش ڕوانینی نوێیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو‌کی ئێران.
شاهۆ کرماشانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵیت تا ئێستا ئێران هیچ هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی نه‌ناوه تا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژئاوا به گشتی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به تایبه‌تی بتوانن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان متمانه‌ی پێبکه‌ن.
به‌ڕێز کرماشانی ده‌شڵێت ئێران هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت کێشه‌که له‌وه‌دایه تاران خواستێکی ڕوون و پاکی نییه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: