وه‌زیری گه‌یاندنی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێتی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی نیازی نیـیه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فه‌یسبوک و تویته‌ر لابه‌رێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تیش به‌کاریانبهێنن.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری مه‌حمود واعزی وه‌زیری گه‌یاندنی ئێران بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێنـنه‌وه. به‌ڵام پاش چه‌ند کاژمێرێـک نکۆڵی کرد ئه‌و لێـدوانی له‌و جۆره‌ی دابێت و گوتی هێشـتا مه‌سه‌له‌که تاووتوێ ده‌کرێت.
شه‌وی دووشه‌ممه واعزی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه و قه‌ده‌غه‌نه‌کردنه‌که ده‌بێت ده‌سـته‌یه‌کی شاره‌زا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، وه هه‌ر کاتێـک ئه‌و بڕیاره درا، ئه‌وا خه‌ڵـکی لێ ئاگادارده‌کرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران تویته‌ر به‌کارده‌هێنێت و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه تویته‌ر و فه‌یسبوکیشی هه‌یه. هه‌روه‌ها تویته‌ر و فه‌یسبوکێکیش هه‌یه به ناوی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران و وه‌ها پـێده‌چێت ڕاستی بن هه‌رچه‌نده به‌خۆی له‌سه‌ریان نانووسێت.