دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان تاووتوێی ئه‌گه‌ری به‌شداریکردن له حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌کات.
بیلال سلێمان، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له خولی سێیه‌می په‌رله‌مان ده‌ڵێت بۆ به‌شداریکردن له حکومه‌ت "هیچ شه‌رتێکی موعه‌ییه‌نمان نیـیه، ته‌نیا شه‌رتی ئه‌وه‌مان هه‌یه به‌رنامه‌ی ئه‌م حکومه‌ته چیه."
په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داوامان لێ‌کرا به‌شداری له حکومه‌ت بکه‌ین " به ته‌ئکید ئێمه جوابه‌که‌مان ئیجابی ده‌بێت."
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه پاکێجه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ببنه بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو.
به‌ڕێز بیلال سلێمان گوتیشی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پێشوه‌خت بڕیاریان داوه که به یه‌که‌وه گفتوگۆ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری کۆتایی نیه و ئه‌گه‌ری تریش هه‌ن"غه‌یری ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه به‌شداری بکه‌ین."