Accessibility links

په‌روا عه‌لی : هیوادارم کۆده‌نگی خانمان له‌ په‌رله‌مانی نوێدا ببێته‌ مایه‌ی فشارێکی دروست


 په‌روا عه‌لی
په‌روا عه‌لی
له‌ پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 21 ی مانگی 9 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ژماره‌یه‌کی که‌می خانمان سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ستهێنا و بوونه‌ خاوه‌نی کورسی خۆیان له‌ په‌رله‌ماندا.

زۆرێک له‌ خانمان به‌ کۆتا ده‌چنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی خانمان به‌شدارییان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا کردبوو.

په‌روا عه‌لی کاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌کێکه‌ له‌و 13 خانمه‌ی ده‌نگی پێویستی هێناوه‌ تا ببێته‌ یاسادانه‌ر له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

په‌روا هاوڕایه‌ به‌ڵام ده‌ڵێت هۆکار هه‌ن بۆ که‌مهێنانی ده‌نگ له‌لایه‌ن خانمانه‌وه‌ و ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتیدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه‌ زۆرینه‌ی دید و بۆچونه‌کان و به‌رپرسیارێتیه‌کانیش له ژێر کۆنترۆڵی پیاواندا بمێننه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی دروستکردووه‌ له‌وانه‌ دانانی خانمان به‌ پله‌ دوو له‌ کۆمه‌ڵگادا.

په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نکوڵیش ناکات له‌وه‌ی ئایین له‌م جۆره‌ کۆمه‌ڵگا نه‌ریتیانه‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و وه‌هاشی کردووه‌ که‌ ڕێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هوشیاریه‌کی جێنده‌ری بگرێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:09:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG