کێشه‌ی ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (که‌رکوک، خانه‌قین، شه‌نگاڵ...) هه‌میشه له په‌راوێزی وت‌و وێژه‌کانی لایه‌نی کوردی بوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاخۆ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌و کێشه تا چه‌ند له پرۆژه و به‌رنامه‌ی کاندیده‌کاندا بوو؟
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژوه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ناوچه دابڕاوه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تر له لایه‌ن لایه‌نی جۆر به جۆره‌وه به کار هێنران ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ وه‌ربگرن به‌ڵام له پراکتیکدا هه‌ر هه‌مویان نه‌یانتوانیوه بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان کار بکه‌ن. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که‌رکوک ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به دڵی کوردستان، به گوڵی کوردستان، به قیبله‌ی کوردستان ناو ئه‌برێ، به‌ڵام کاریگه‌رانه هیچی بۆ نه‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. کاک سه‌لام ده‌شڵێت که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، عه‌قلیه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، له گۆڕه‌پانێکی نیشتمانیدا کرا به به‌شێک له سیاسه‌تێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌که، بۆیه چاره‌نووسه‌که‌ێ تا ئێسا به‌و شێوه ماوه‌ته‌وه".