Accessibility links

دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ موسڵ ده‌کوژرێن

کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق ده‌ڵێن به‌ هۆی هێرشه‌کانی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات کراون‌ پێنج که‌س کوژراون که دوویان ڕۆژنامه‌وانن و له‌ شاری موسڵ کاریان ده‌کرد.
پۆلیس ده‌ڵێت شه‌ممه‌، په‌یامنێڕیک و وێنه‌گرێکی کاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ل- شه‌رقییه‌ که‌ خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک له‌ ناو شاری موسڵ بوون ته‌قه‌یان لێکراو کوژران. هێشتا روون نیه‌ بۆچی ئه‌وان کرابوون به‌ ئامانج.
3که‌سی تر کوژران و 5 که‌سیش بریندار بون کاتێک بۆمبێکی لاڕێگا ته‌قییه‌وه‌ له‌ بازگه‌یه‌کی ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا سوننه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌ژی ئه‌لقاعیده‌ن، له‌ شارۆچکه‌ی یوسفییه‌.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ پشتڕاستی ژماره‌ی قوربانییه‌کانیان کردۆته‌وه‌.
This item is part of
XS
SM
MD
LG