سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د هۆشـداری داوه‌ته تورکیا که‌وا باجێـکی گه‌وره ده‌دات له به‌رامبه‌ر پـشـتیوانیکردنی به گوته‌ی خۆی له" تێرۆرسـتانی" وڵاته‌که‌ی.
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ڕۆژی هه‌ینی له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی تورکی Halk TV په‌خشکرا، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ڕێگه‌ی به توندڕه‌وان داوه له زیاتر له 80 وڵات له ڕێـگه‌ی تورکیاوه خۆیان به ناو سوریادا بکه‌ن. گوتیشی سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌یان هه‌زار سوری گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌سه‌د پاش ئه‌وه دێت که په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌تی بۆ له‌شـکری وڵاته‌که‌ی نوێ کرده‌وه، ئه‌گه‌ر به پـێویست بزانرێت هێزی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی ناو سوریا بکات. پـێدانی مۆڵه‌ته‌که له بنچینه‌دا له سـاڵی ڕابردووه‌وه به له‌شـکری تورکیا درا، پاش ئه‌وه‌ی گولـله خومپاره‌یه‌ک که له سوریاوه هه‌ڵدرابوو به‌ر ناوچه‌یه‌کی سنووری تورکیا که‌وت و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 هاوڵاتی تورکی.
جێی ئاماژه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و سوریا به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ئاسایی بوون، به‌ڵام به‌هۆی پـشـتیوانیکردنی تورکیا له ئۆپـۆزسیۆنی دژی ئه‌سه‌د گرژیـیه‌کی ته‌واو که‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه.