ڕاپۆرتێکی نوێ ده‌ڵێت له یه‌کساڵی ڕابردوودا ئازادی ئینترنێت له سه‌رانسه‌ری جیهان له که‌مێی داوه، له هه‌مانکاتدا چالاکوانان ڕێگای نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی بڕیاره‌کانی چه‌وسێنه‌رانه ببنه‌وه.
خانه‌ی ئازادی ده‌ڵێت یاسای نوێ سه‌باره‌ت به کۆنترۆلکردنی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانی ئینترنێت و زیادبونی ده‌ستگیرکرانی ئه‌وانه‌ی تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کار ده‌هێنن بونه‌ته مایه‌ی له که‌می دانی ئازادی ئینترنێت.
خانه‌ی ئازادی له ڕاپۆرتی ساڵانهیداتوێژینهوهی له‌سه‌ر ئازادی ئینترنێت له 60 وڵاتاندا ئه‌نجامداوه و له مه‌سه‌له‌ی کۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به ئیترنێت، سنوردارکردنی ناوه‌رۆک و پێشێلکارییه‌کانی مافی به‌کار هێنه‌ران ووردبۆتهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌که بۆ ئازادی له‌سه‌ر ئینترنێت ' سهنجا کێلی' گوتی حکومه‌ته‌کان هه‌روا دێ‌و زیاتر چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ن که کێ له‌سه‌ر ئینترنێته و چی ده‌ڵێت و ڕێگای سهزادانیانیان ده‌دۆزیته‌وه. خانه‌ی ئازادی ده‌ڵێت زیادکردنی چاودێریکردن به‌رچاوترین دیارده‌ی نوێیه و بۆی ده‌رکه‌وتووه که زیاتر له نیوه‌ی وڵاتانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کرابوو، ته‌کنیک و پرۆگرامی چاودێری یاساییان په‌ره پێداوه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر له حکومه‌ته‌کان یاسایان تێپه‌ڕاندون بۆ سنوردار کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌سه‌ر ئینترنێت به ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی توره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاندن.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت له 34 وڵاتاندا ئازادی ئینترنێت له که‌مێی داوه له ناویان ڤێتنام،ئیثیۆپیا، هیندوستان، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و برازیل.
ئه‌مه‌ریکا ناوی له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ئازادییان هه‌یه دابه‌زیوه، زۆربه‌شی به‌هۆی چالاکی چاودێریکردن که له لایه‌ن ئێدوارد سنۆدن ئاشکرا کرا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریکا ناوی له‌ناو 5 وڵاتانی سه‌ره‌کییه بۆ دابێنکردنی ئازادی ئینترنێت.