جارێکی تریش ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له په‌رله‌مانی وڵاته‌که دواخرا و ئه‌مه‌ش دووه‌م دواخستنیه‌تی له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا.
ڕۆژی 30 مانگی 9 که ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه دواخرا و ئه‌و کات ده‌گوترا ژماره‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا ئاماده نه‌بوون و هه‌ر بۆیه ده‌نگدان دواخرا.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک کێشه هه‌ن له نێوان لایه‌نه گه‌وره‌کانی په‌رله‌مانه‌وه و پێکنایه‌ن له‌سه‌ر دانانی به‌رنوسی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت کوردیش داوای خۆی هه‌یه بۆ ئه‌م یاسایه له‌وانه پێداچونه‌وه کردن به‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ته به ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له په‌یوه‌ندی به یه‌ک کورسی په‌رله‌مانه‌وه وه ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنی پێشودا کورد به دوو ملیۆن ده‌نگه‌وه ته‌نها 43 کورسی په‌رله‌مانی هه‌بوو به‌ڵام لیستی ئه‌لعێراقیه به دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار ده‌نگه‌وه 91 کورسی هه‌بوو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: