له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ده‌ستپێده‌که‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح که یه‌کێکه له کاندیده سه‌رکه‌وتووه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌شداریکردنی بزوتنه‌وه‌که‌ی له کابینه‌ی نوێ‌دا به دوور نازانێت به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کابینه‌ی نوێ وه‌ک کابینه‌کانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت بێت ئه‌وا وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی قایل نابێت و ده‌شڵێت بزوتنه‌وه‌که‌ی ناچێته حکومه‌تێکه‌وه ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن.
به‌ڕێز حه‌مه ساڵح که له نێو ته‌واوی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگی هێناوه، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌رێکی زۆری هه‌یه هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن وه‌ک یه‌ک بن و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان به تایبه‌تی خواستی پێکهێنانی حکومه‌تی هاوڵاتی و حکومه‌تی نیشتیمانی، وه حکومه‌تێک که ده‌سه‌ڵاتی حیزبی تیادا دووربخرێته‌وه ئه‌وا پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان به ژماره‌یه‌ک مه‌رجه‌وه هه‌نگاوێکی گونجاوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: