وه‌کو چاو‌دێر ده‌ڵێن له ئێستادا ژماره‌یه‌ک سیناریۆ هه‌ن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتوی هه‌رێم، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه کام یه‌کێک له‌و سیناریۆیانه سه‌قامگیریه‌کی سیاسی به دوای خۆیدا دێنێت که ڕێگر بێت له ئاڵۆزبوونی زیاتری گرفته سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت بۆ ڕه‌وشی سیاسی ئێستای هه‌رێم دوو دۆسێ هه‌ن زۆر گرنگن، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه حکومه‌تێک هه‌بێت بتوانێت سه‌قامگیریی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا ڕابگرێت په‌یوه‌ندیه‌کانیشی له‌گه‌ڵ به‌غدادا به باشی ڕێکبخات و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه حکومه‌تێکی کارا بێت و به ده‌نگ داواکانی خه‌ڵکه‌وه بچێت، به‌ڵام وه‌ک دکتۆر ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت له ئه‌نجامی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو دۆسێیه ئه‌و حکومه‌تێک ناتوانێت هه‌ردوو به‌شه‌که کۆبکاته‌وه لانی که‌م به‌پێی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی هه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن پێسکه‌شیان کرد له پاش ڕووداوه‌کانی 17 شوبات بۆ ڕیفۆرم کردن، ئایا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له حکومه‌تدا بن ده‌رفه‌ت ده‌مێنێته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پڕۆژه‌ی ڕیفۆرمه؟ یانیش ئایا ئه‌گه‌ر ببێته مه‌رجی ئۆپزسیۆن چی ده‌بێت؟ دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئاماژه به‌وه ده‌کات تا ئێستا هه‌ندێک کێسه هه‌ن به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، له‌وانه پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پرسی ده‌ستور، دۆسێی نه‌وت ، چاکسازی و هتد، هه‌ربۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت پرۆسه‌یه‌کی قورس و درێژخایه‌ن ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: