له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجامی فه‌رمی ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت به‌ڵام کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆن وه‌ک ده‌گوتریت له‌وانه‌یه ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌وێته هه‌فته‌ی ئاینده‌وه.
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌نجامه به‌راییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن ئاڵ و گۆڕێک له ڕیزبه‌ندیی لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هاتۆته ئاراوه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته هێزی دووم و هه‌رچی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیشه له پله سێدایه.
ژماره‌کان هه‌رچۆنێک بن، به‌ڵام ئاماژه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن هیچ یه‌کێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌بێ هاوپه‌یمانی کردن ناتوانێت کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت پێکبهێنێت، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کێ ده‌بێته هاوپه‌یمانی کێ و پێکهاته‌ی هاوپه‌یمانێتی پێکهێنانی حکومه‌ت چۆن ده‌بێت؟
به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) میوانداری نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردش میدیای کردووه.
کێ ده‌بێته ئۆپزسیۆن؟ ئایا زه‌مینه‌یه‌کی وه‌ها له ئارادایه تا بۆ نمونه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که له ساڵی 1992 وه‌وه به‌شداری ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ببێته ئۆپزسیۆن؟
ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆنه‌کان به‌شدار بوون له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو ڕۆڵ و سه‌نگی ئۆپزسیۆنبوون چۆن ده‌بێت؟
له سه‌روه‌ختی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا زۆرێک باس له گۆڕینی هاوکێشه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که ده‌کران، به‌ڵام نه ده‌گوترا چۆن؟
بژاره‌کان زۆرن بۆ ئه‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده، به‌ڵام زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان هه‌ندێکیان کاری کرده نین و سه‌رناگرن. بۆچی؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: