بێگومان پاش ڕه‌وینه‌وه‌ی ڵێڵی، سه‌رپیچی و پێشلکاره‌یکان و چاره‌سه‌رکردنیان و ده‌رکه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه کۆتاییه‌کان، پێکهێنانی حکومه‌ت له پێشدایه، هه‌رچه‌ند هێشتا هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌و باره‌یه‌وه بێ ده‌نگن، به‌و ژماره ده‌نگانه‌ی که هه‌ر کام له لایه‌نه‌کان به ده‌ست هێناوون، تا چه‌ند پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته کارێکی وا ئاسان ده‌بێت؟
رۆژنامه‌وان شاهو حوسه‌ێنی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" به‌و ئامار و به‌و رێژه‌ی ده‌نگانه‌ی به‌سه‌ر لیست و پارته‌کندا دابه‌ش بوه تۆزێک باری پێکهێنانی حکومه‌ت له په‌رڵه‌مانی چواره‌مدا ئاڵۆز کردووه به هۆێ ئاڵوگۆڕ له شوێن و پێگه‌ی پارته‌کان. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت به دووای لایه‌نێکدا ده‌گه‌رێت که هیژمونی و ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌رێم بپارێزی وه نه‌ێخاته ژێر مه‌ترسیه‌وه و باشترین و گونجاوترین لایه‌نیش له دیدی پارتی دیموکرات بێگومان یه‌کێتی نیشتمانیه".