هه‌تا دێت و ژماره‌ی قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی باشوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ڕوو له زیابوون ده‌کات و کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن هه‌تا ئێسـتا به لای که‌م 327 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به سه‌دانیش برینداربوون و ئاواره‌بوون پاش ئه‌وه‌ی به هه‌زاران خانوی گڵ له ناوچه‌ی شـاخاوی ئاواران له پارێزگای بلوچسـتان داڕمان.
کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن هه‌وڵ ده‌ده‌ن برینداره‌کان به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌کان بگوێزنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که که‌وتوونه‌ته‌وه کاره‌که‌یان سه‌خت بووه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ناوچه‌که گوتی ئه‌وانه‌ی له بومه‌له‌رزه‌که ڕزگاریان بووه وا ئێسـتا له نزیک سـنووری ئێران ئاواره‌ن و پـێویسـتیـیه‌کی زۆریان به چادر و خۆراک و داوده‌رمانه.
سه‌ربازانی پاکسـتانی به فڕۆکه گه‌یه‌ندراونه‌ته ناوچه‌که تاوه‌کو یارمه‌تی بده‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن.