سێرگی ڕیابکۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت بڕیاره پـشـکنه‌رانی چه‌کی کیمیاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه بگه‌ڕێنه‌وه سوریا.
تیمه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئاکێ سێڵسترۆم له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه کۆتایی به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دوو هه‌فته‌یی هێنا له سوریا که تیایدا سه‌نگی خرابووه سه‌ر هێرشه‌که‌ی له مانگی هه‌شتدا کرابووه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق.
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌رکه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی تیمه‌که لێـکۆڵینه‌وه بوو له سێ هێرشی دیکه پـێشـتر که یه‌کێـکیان له مانگی سێ‌دا له ده‌ره‌وه‌ی شـاری حه‌له‌ب کرابوو و حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن یه‌کتری به ئه‌نجامدانی تاوانبارده‌که‌ن.
کاری پـشـکنه‌ران یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویـیه یان نا، نه‌ک کێ ئه‌نجامی داوه.
جێی ئاماژه‌یه هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی نزیک دیمه‌شق بووه مایه‌ی سهرزهنشتێـکی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها پـلانێـکی لێـکه‌وته‌وه بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته.
له ئێسـتادا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مشـتومڕ له‌سه‌ر داڕشـتنی بڕیارێـک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کات. ڕیابکۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند ڕووسیا هیواداره له‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن.