ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕایانگه‌یاند که‌وا 80 زیندانیکراو لێبوردنیان بۆ ده‌رچووه و ئازادکراون. ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کیان له‌وانه‌ن که له ده‌می خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی دژی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به سه‌رۆک له سـاڵی 2009 دا ده‌سـتگیرکرابوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا موحسنی ئاژه‌یی گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ڕابه‌ڕی باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له‌سه‌ر پـێشـنیاری سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی وڵاته‌که لێبوردنی بۆ ئه‌و زیندانیکراوانه ده‌رکردووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران له کاتێـکدایه حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک به‌ڕێده‌که‌وێت بۆ به‌شـداریکردن له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
شیکه‌ره‌وان پـێـیان وایه ئه‌مه هه‌وڵێـکی سه‌رۆکی نوێی ئێرانه تاوه‌کو نیشـاندانی بدات که‌سێـکی میانڕه‌وه و ده‌یه‌وێت گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا بکات.