دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمین به داموده‌زگا جیاوازه‌کانیـیه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که قه‌ده‌غه‌بکرێت و ده‌سـتبگیرێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی هه‌یه‌تی.
دادگای قاهیره (بۆ کاروباری به په‌له) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌ید ئه‌م بڕیاره‌ی دا.
دادگاکه گوتی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ئاینی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارهێناوه و هه‌روه‌ها مافه‌کانی خه‌ڵـکی پـێشـێلکردووه و له سایه‌ی حوکمڕانیـیه‌که‌یدا هاوڵاتیان له ساده‌ترین مافه‌کانیان له یه‌کسـانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و ئارامی بێ به‌ش بووبوون.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا ڕه‌نگه پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ریش بگرێته‌وه که باڵی سیاسی فه‌رمی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه ئیخوان ئه‌لموسلیمین له میسر له سـاڵی 1928 وه له لایه‌ن شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نـناوه دامه‌زرا وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که گرنگی به کاروباری ئاینی ئیسلام و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دا، به‌ڵام پاشـان به‌ره‌و مه‌سه‌له سیاسیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که هه‌نگاوی نا. له سـاڵی 1954 کۆمه‌ڵه‌که قه‌ده‌غه‌کرا له پاش تاوانبارکردنی به هه‌وڵێـکی کوشـتنی جه‌مال عه‌بدولناسر سه‌رۆکی ئه‌و ده‌مه‌ی میسر.