هه‌ڵبژادنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان شه‌ممه به‌ڕێوه چوون به به‌شداری زیاتر له 30 قه‌واره‌ی سیاسی که له‌سه‌ر 111 کورسی په‌له‌مان ده‌پێشبڕکێ دابون. دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و سێ هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانێان هه‌بوو. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ر 73% بوو. هه‌ر له پاش داخرانی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه له گفتوگۆی تایبه‌تی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانو هه‌ژمارکردنیان ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق باسی پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانو هه‌ژمارکردنیان ده‌کات
- Motabar Shirwani