جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی نایانه‌وێت ببنه به‌شێک له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له‌ڕێی گورزێکی سنورداری له‌شکرییه‌وه بۆ ڕاگرتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌ی جارێکی تر گازی ژه‌هراوی به‌کاربهێنێت.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌شڵێت هێرشه کیمیاییه‌که‌ی ڕۆژی 21 ی مانگی هه‌شت که بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 1400 که‌س له‌وانه 426 که‌سیان منداڵ بوون به‌زاندنی هێڵی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب که بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بوو بۆ هێرشی ئاسمانی دژی سوریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌کانی ئه‌و هێرشه کیمیاییه‌ی بڵاوکردۆته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی گه‌لی ئه‌مریکا و کۆنگرێسیش تا پشتیوانی له وه‌شاندنی گورزێکی له‌شکریی بکه‌ن له حکومه‌تی سوریا.
جان کیری ده‌ڵێت ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییانه ڕاسته‌قینه‌ن و خه‌ڵک و مناڵی کوژراون له ئاکامی ئه‌و هێرشه کیمیاییه و ئه‌وه‌ش شتێک نییه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لێی بێده‌نگ بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له 24 کاژمێری داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری یارمه‌تیدانی هێرشی ئاسمانی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز کیری ده‌شڵێت چونکه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د چه‌ند جارێک گازی ژه‌هراوی به‌کارهێناوه و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین عه‌مماره‌کانی چه‌کی کیمیاییشی هه‌یه له جیهاندا، هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا و قه‌ته‌ر و هه‌روادێ ژماره‌یه‌کی زۆرتری وڵاتانی هاوپه‌یمان بڕوایان به پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو هه‌یه دژی ڕژێمی سوریا تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جارێکی تر چه‌کی کیمیایی به‌کار نه‌هێنێت.