Accessibility links

هێمن سه‌ێدی:پێشنیاری من هیچ بریارێکی سیاسی ناوخۆیی کوردستان له‌ کۆنگره‌دا نه‌درێت


هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi
هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi
هه‌ر وه‌کو تێبینی ده‌کرێت تا ڕاده‌یه‌ک کێشه‌ که‌وتوه‌ته‌ سه‌ر به‌رێوه‌چوونی کۆنگره‌ی نته‌وه‌یی کورد. ئاخۆ چین ئه‌و کێشه‌ سه‌ره‌کیانه‌ی که‌ بۆنه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر پێشه‌وه‌ چوونیدا؟
هێمن سه‌ێدی ئه‌ندامی کمسیۆنی راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"ئه‌و کێشه‌یه‌ی هاتوه‌ته‌ پێش دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نه‌بوو کاتێک ده‌بینیت چه‌ندین هێزو لایه‌نی سیاسی له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ یه‌مین جار له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌و رابوردووه‌ی پێکه‌وه‌ هه‌یانه‌ که‌ ده‌کرێ بڵێن زۆربه‌ی زۆریان په‌ێوه‌ندی نا ته‌ندرووست، ته‌نانه‌ت شه‌ری برا کوژیش پێکه‌وه‌ تاقیکردونه‌ته‌وه‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نه‌بوو. کاک هێمن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ شتێکی ئاساییه‌ کاتێک یه‌کم جار یه‌کێتیه‌ک داده‌مزرێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بریار بێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تا باسی کێشه‌ گه‌وره‌کان بکردرێت وه‌ هه‌ر حیزبێک بیه‌وی بۆ لای خوێدا بێشکێنیت و هه‌ر پارچه‌ بیه‌وێت بۆ خۆێ ده‌ستی باڵای هه‌بێت، راستیه‌که‌ی پێتان بڵێم ئه‌و کۆنگره‌یه‌ هیچ کات پێک نایه‌ت. کاک هێمن ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هات و کونگره‌ سه‌رنه‌که‌وت وه‌ یاخود نه‌کرا تاوانه‌کانه‌ی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی کورد نه‌ک ده‌ره‌وه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:16 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG