له هه‌ر وڵاتێکی دیموکراسی وئازاد دا پێوانه هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان کاندیدی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کان ده‌که‌ن. له رابوردوودا قسه و باسی زۆر هه‌بوه گوایه له ناشیاوی هه‌ندی که‌سان له ناو په‌رله‌ماندا، ئاخۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره هیچ مه‌رج و به‌نێک دانراوه؟
عه‌لی قادر به‌رێوه‌به‌ری کمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" په‌رله‌مانی کوردستان کۆمه‌ڵێک مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌و که‌سانه که ده‌بن به پاڵێۆراو و خۆیان کاندید ده‌که‌ن له رووی ته‌مه‌ن، خوێندن و له رووی رابووردوهوه و هه‌ر پارت مافی کاندیکردنی 100 که‌سی هه‌یه. کاک عه‌لی ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر کاندیدی لێهاتوو و شیاو هه‌ڵبژێرن یان نه. کاک عه‌لی ده‌شڵێت بێگومان ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ری به کاندیده‌کان ببه‌خشین له سێ رووه‌وه له سێ خاڵه‌وه که له یاساکه‌دا هاتبوو ئێمه ووردهکاریمان له مێژووی ئه‌و کاندیدانه‌دا کرد، یه‌کیان رابوردووی به‌شداریکردنی له رژێمی پێشووی به‌عس ئه‌وه‌ی تریان رابوردوو ئه‌ستۆ پاکی له‌وه‌ی هیچ تاوانێک یان کرده‌وه‌یه‌کی جنایی له‌سه‌ر نه‌بێت وه هیچ تاوانێک نه‌کردبێت که حوکمی له‌سه‌ر درابێت".