ده‌سه‌ڵاتدارانی دادی لوبنان ده‌ڵێن 5 که‌س تاوانبارن به دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان، ئه‌وه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 47 که‌س له نزیک دوو مزگه‌وتی سـووننه‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 3 له تاوانباره‌کان لوبنانین و له بزوتنه‌وه‌ی ته‌وحیدی ئیسلامی سـوونه‌ن که ڕێـکخراوێـکی سه‌ر به حکومه‌تی سوریایه. دوو تاوانباره‌که‌ی تر سـورین.
کاربه‌ده‌سـتێـک ناوی تاوانباره‌کانی ئاشـکراکرد و گوتی بریتین له، شێخ هاشم منقاره سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ته‌وحید و شێخ ئه‌حمه‌د غه‌ریب کاربه‌ده‌ست له بزوتنه‌وه‌که و مسته‌فا حوری ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌که. گوتیشی یه‌ک له دوو سوریـیه‌که ئه‌فسه‌ره به پـله‌ی نه‌قیب و ناوی محه‌مه‌د عه‌لیـیه و ئه‌وی دیکه‌یان که‌سێـکی سیڤیله و ناوی خزڕ ئه‌لعه‌ریانه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان گوتویانه محه‌مه‌د عه‌لی و خزڕ ئه‌لعه‌ریان بۆمبه‌کانیان ئاماده‌کردبوو.