وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی هاوپه‌یمانیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سوریا، سه‌ره‌ڕای قایل نه‌بوونی یاسادانه‌رانی به‌ریتانی به ئه‌نجامدانی کرداری له‌شـکری له ڕژێمی ئه‌سه‌د.
هه‌یگڵ ڕۆژی هه‌ینی له مه‌نێلای پایته‌ختی فلپـین ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران گوت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی خوارووی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ڕه‌تی کرده‌وه وڵاته‌که‌ی به‌شـداری بکات له هه‌ر لێـدانێـکی له‌شـکری.
هه‌ره‌چه‌نده ئه‌م بڕیاره‌ی یاسادانه‌رانی به‌ریتانیا که به ده‌نگی 285 به‌رامبه‌ر 272 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا و مه‌رج نیـیه ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیر پابه‌ندی بـبێت، به‌ڵام بۆخۆی شکستێـکه.
ده‌یڤد کامیرۆن به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت لێدانی له‌شـکری کاردانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت به‌رامبه‌ر تاوانێـکی جه‌نگ، نه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا فڕانسوا ئۆلاند گوتی بڕیاری به‌ریتانیا هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر سوریا نابێت.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند، به‌ڕێز ئۆلاند گوتی هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ کارێـکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سوریا نیـیه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هێرشێـکی کیمیایی نابێت به‌بێ سـزا تێپه‌ڕبـبێت.