حکومه‌تی به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت ڕێوشوێنی یاسایی له ئێستادا له‌باره بۆ کردارێک دژ به سوریا به‌هۆی گوایه چه‌کی کیمیایی دژ به گه‌لی خۆی به‌کارهێناوه.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یڤد کامیرۆن ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوکرده‌وه به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی ئه‌و دۆسێیه‌ی که چه‌کی کیمیایی له سوریادا به‌کار هاتووه.
جگه له پـوختهیهکی کاره یاساییه‌کان ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ڕاپـۆرتێکی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی زانیاری بڵاوکردووه‌ته‌وه که تیایدا ڕاگه‌یه‌ندراوه زۆر پێده‌چێت ڕژێمی سوریا به‌رپرسیاره له‌و هێرشه‌ی له 21 ی مانگی هه‌شتدا به چه‌کی کیمیایی کراوه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق.
کۆمیته‌که ده‌ڵێت زانیارییه‌کانی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو ئاماژه به‌وه ناکات که ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن کرابێت.