وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێبه‌ری جیهانیدا ڕاوێژده‌کات له کاتێکدا شیانی ئه‌نجامدانی هێرشێکی له‌شکری دژ به سوریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
کۆشکی سپی ڕادهگهيهنێت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا سه‌رۆک براک ئۆباما بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه‌ی کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا دێڤید کامیرۆن و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسـوا ئۆلاند، سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ستیڤن هارپه‌ر و سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا کێڤن ڕود. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانی هاوپه‌یمانان به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوا به شێوه‌یه‌کی فراوان ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د گرت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی کیمیایی له 21 ی مانگی هه‌شتدا که سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و هێرشه سه‌دان که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.