هه‌زار که‌س له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین ڕۆژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت له خۆپـیشـاندانێـکدا که پـێشتر مۆڵه‌تی بۆ وه‌رگیرابوو.
ناڕه‌زایـیه‌که له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسا نوێـیانه‌یه که ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت بۆ بێ‌ده‌نگ‌کردنی ئه‌وان دانراون.
کۆمه‌ڵه‌ی ویفاقی نیشتیمانی ئیسلامی شیعه، گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا گوتی خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی داواکاریـیه‌کانی گه‌لی به‌حره‌ین دێنه دی و وڵاته‌که به‌ره‌و دیموکراسی هه‌نگاو ده‌نێت.
له‌وه‌تای مانگی دووی سـاڵی 2011 ، واته له گه‌رمه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، چه‌ندین جار شه‌پـۆلی ناڕه‌زایی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه‌ن و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئال خه‌لیفه‌ی سووننه حوکمڕانی ده‌کرێن.