سه‌دان لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراوی میسر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قاهیره‌ی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له ژێر دروشـمی "جومعه ئه‌لشوهه‌دا" ، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ سه‌ر پـۆسته‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر کوشـتنکاریـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو که تیایدا به سه‌دان که‌س کوژران.
گه‌واهیده‌ران به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـاری ته‌نتا ڕوویداوه و له ئاکامدا 10 که‌س برینداربوون و 15 خۆپـیشـانده‌ریش ده‌سـتگیرکراون.
له قاهیره‌ی پایته‌ختیش هه‌رچه‌نده له به‌یانیـیه‌وه هێزی له‌شـکری زیاتر به شـاره‌که‌دا بڵاوبووبوونه‌وه، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له چه‌ندین ناوچه ده‌سـتیپـێـکرد، له‌وانه له مزگه‌وتی ئه‌لڕه‌یانی ناوچه‌ی مه‌عادی باشوری شـاره‌که.
هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی ئه‌لئیستیقامه‌ی شـاری جیزه‌ی نزیک قاهیره‌ش خۆپـیشـاندانێـکی دیکه هه‌ر به‌و مه‌به‌سه‌ته سـازکرا.