تایله‌ند سزای زیندانی داوه به‌سه‌ر دوو پیاوی ئێرانی به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له پلانێکی سه‌رنه‌که‌وتووی ته‌قینه‌وه‌دا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه دادگایه‌ک له بانکۆک ڕایگه‌یاند سه‌عید مورادی ته‌مه‌ن 29 ساڵان سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی دراوه به تاوانی هه‌وڵی کوشتن و دانانی ته‌قه‌مه‌نییه‌که‌ی که بوو به هۆی زیانی ماڵی. که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش محه‌مه‌د خه‌زائی ته‌مه‌ن 43 ساڵانه که سزای 15 ساڵ زیندانی درا به تاوانی دانانی ته‌قه‌مه‌نی.
هه‌ردوو تاوانبار نکۆڵیان له تاوانه‌که کردووه.
ئه‌و پیاوانه له مانگی 2 ی ساڵی 2012 ده‌ستگیرکران پاش ئه‌وه‌ی بۆمبه‌که له ماڵه‌که‌یاندا به هه‌ڵه ته‌قییه‌وه و هه‌ڵاتن. مورادی به‌وه تاوانبار کرا که بۆمبه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه و هه‌وڵی دابوو بیگرێته پۆلیس. به‌ڵام پاشان ئه‌وان ته‌قاندیانه‌وه و له ئاکام قاچه‌کانی خۆی له ده‌ستدا.
گومانبارێکی دیکه‌ش له مالیزیا ده‌ستگیرکرا که گومان ده‌کرێت پاش رووداوه‌که له‌وێ هه‌ڵاتبێت.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل و تایله‌ندی ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وانه به‌شیک بوون له هه‌ڵمه‌تی تیرۆر دژ به دیپلۆماته ئیسرائیلییه‌کان، به‌ڵام له تاوانه‌که‌دا باس له‌وه نه‌کراوه.