فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ده‌بێت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به توندی وه‌ڵام بداته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قسانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕاستبوون که هێزه‌کانی سوریا چه‌کی کیمیاویـیان له نزیک دیمه‌شق به‌کارهێناوه.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌کارهێنانی هێزی پـیاده‌ی وه‌لاوه نا.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌ویش داوای کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد و گوتی هێڵی سوور له سوریا به‌زێندرا.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه تۆپـبارانی نوێی غوته‌ی شهرقیـیان کردووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژێـک پـێشتر ئۆپـۆزسیۆن گوتی هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌وێ چه‌کی کیمیاویـیان به‌کارهێنا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین که‌سی سیڤیل کوژران.
حکومه‌تی سوریا ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه، ده‌ڵێت ئۆپـۆزسیۆن هه‌وڵ ده‌دات به‌مه سه‌رنجی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لابدات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی پـێی ڕاسپـێردراون بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و سکاڵایه‌ی حکومه‌ت که ده‌ڵێت چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن پـێشـتر له ئه‌مسـاڵدا چه‌کی کیمیاویـیان به‌کارهێناوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی به‌ست بۆ وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی سوریا.