سه‌رۆکی نوێی ئێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی وڵاتی ده‌ستنیشانکرد"موحه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریف" ره‌نگیشه ناوبراو ببێت به وتووێژکاری باڵای ناوه‌کی وڵاته‌که‌ی.
به‌ڕێز زه‌ریف خوێندنی باڵای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌واوکردووه و به که‌سایه‌تییه‌کی میانڕه‌ویش ناسراوه، هه‌ر بۆیه پـێشبینی ده‌کرێت ناوبراو هه‌وڵی نزیککردنه‌وه‌ی ئێران له رۆژئاوا و ئه‌مریکا به تایبه‌تی بدات.
عه‌لی نیکڕاوێژ شیکه‌روه‌ی سیاسی و زیندانی سیاسی پێشوو له ئێران‌دا گه‌شبین نیـیه به چاره‌سه‌رکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و ده‌ڵێت به‌رنامه‌که ڕێبازێکی ستراتیجی مانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیـیه و که‌سیش له ناو ئێران‌دا ناتوانێت هێڵه سووره‌کانی وه‌لی فه‌قی ببه‌زێنێت.