دادگایه‌کی پاکسـتان په‌روێز موشه‌ره‌فی فه‌رمانده‌ی پـێشووی له‌شـکر و سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که‌ی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له تیرۆرکردنی خانم بێ‌نه‌زیر به‌تـتۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن له سـاڵی 2007 دا.
چودری ئه‌زهه‌ر داواکاری گشـتی له دادگایه‌کی شـاری ڕاوڵپـندی نزیک ئیسلام ئابادی پایته‌خت گوتی موشه‌ره‌ف به کوشتنی بێ‌نه‌زیر به‌تـتۆ تاوانباره و ئاسانکاری بۆ کردووه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری دیکه‌ی نه‌دا.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری له پاکسـتان دادگایی بکرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه خانم بێ‌نه‌زیر به‌تـتۆ له 27 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2007 له گردبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌دا له به‌رده‌م هه‌زاران له لایه‌نگرانی خۆی له شـاری ڕاوڵپـندی کوژرا.
له‌و ده‌مه‌دا که موشه‌ره‌ف له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، حکومه‌تی پاکسـتان به‌یعه‌توڵـڵا مه‌حسودی ڕابه‌ری تاڵیبانی پاکسـتانی به کوشتنه‌که تاوانبارکرد. به‌ڵام مه‌حسود ڕه‌تی‌کردبوو ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به کوشتنه‌که هه‌بێت.