Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکان: ئێمە شەرمەزاری هێڕشەکان دەکەێن لە لایەن توندرەوەکانەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لە سوریا.


US.State Department logo
US.State Department logo
هەر لە دەستپێکردنی شەر لە سوریا تا ماوەیەک ناوچە کوردیەکان ئارام و دوور لە شەر بوون، بەڵام لەم دواییانەدا بەشێکی شەڕەکە بۆ شارە کوردیەکان گوازراوەتەوە وگروپە ئیسلامیە چەکدارەکانی سەر بە القاعدە کە بە زۆری پێکهاتووە لە شەرکەرانی بێگانە ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا دەبێنن و بێدەنگی گوایە ڕۆژئاوا بە تاێبەتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوەتە جێ نگرانی کوردەکانی رۆژئاوا.
لە پەێوەندیەکی تەلیفۆنی ڕاستەوخۆمدا لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی نگرانیەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و پارت و رێکخراوەکانی، لە وەڵامدا جێگری ووتە بێژی میدیاێ دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارەکانی ڕۆژهەڵاتی نزدیک لە نامەیەکی نووسراودا بەم قسانه‌ی خواره‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ریکۆر وه‌ یاخود ئه‌رشیفدایه‌ وەڵامی داێنەوە.
" ئێمە تێبینی ئەو راپۆرتانە دەکەێن لەو هێڕشانەی بەردەوام لە لایەن توند رەوەکانەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لە شاروچکەکانی تەل ئاران وە تەل حاسل . ئەم شەڕ فرۆشتنە تیرەیی وئاشکرایە هیچ پاساوێکی بۆ نییە و ئێمە شەرمەزاری ئەو جۆرە هێڕشانە دەکەێن بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل. نامەکە هەر وەها ئاماژە بەوە دەکات هەر لە سەرەتاێ تەنگەژەکەوە وڵاتە یەکگرتوەکان لە هاوڵاتیانی سوری و ئۆپوزسیۆنی سوری داوای کردووە خۆیان لە ناکۆکی و رەقەبەرایەتی نەژادی و تیرەیی لا بدەن، لەبەر ئەوەی تۆڵەسەندنەوەی نەژادی ڕاستەو خۆ لەبەرژەوەندی رژێم دایە و هاوڵاتیانی سوری لەو ئایندە گشتگیرەی کە شایانیەتی پاش ئەسەد نزدیک ناکاتەوە. لە بەشێکی تری نامەکەدا دەڵێت پاراستنی هاوڵاتیان لە دەمی شەڕدا زۆر گرنگە، ئەوان نابێ بکرێنە ئامانچ وە یاخود بارمتە بۆ لایەنەکانی شەرەکە. ئێمە لە هەموو لایەنەکان داوا دەکەێن رێز لە هاوڵاتیانی سڤیل بگرن و مافەکانیان بپارێزن بی گوێدانە نەژاد،نێیرینە و مەیینەیی وە یاخود ئایین. ئێمە هەرگیز روون بوێنە ئەو کەسانەی لە یاساکانی مرۆڤایەتیانەی نێونەتەوەیی و لە پێشیلیە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ بەرپرسیان دەبێت بەرپرسیار را بگێردرین ".
XS
SM
MD
LG